هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی لە 64 ساڵەی بوونی بە پێشمەرگە پەیامێکی ئاراستەی پێشمەرگەکانی کوردستان کرد و تێیدا ڕایگەیاند، پێشمەرگە هەوێنی ئازادی و سەربەزییە بۆ گەڵی کورد و باڵاترین شانازییە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون.
سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ڕێگەی پێشمەرگەبوونیان هەڵبژاردووە و ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە و چاویان ماچ دەکەم.
پێشمەرگە باڵاترین شانازییە