Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیەندراوێك لە حیزبە کوردستانییەکانەوە

ھەولێر-KDP.info- لە ٣٤ـەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، حزبە کوردستانییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان کرد کە بە ئەرکی نیشتمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و هەوڵی جددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی حزبە کوردستانییەکان.

ئەمڕۆ ١٩-٥ بیرەوەری (٣٤) ساڵەی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، ئەو دامەزراوەیەی کە یەکەم جار بوو خەڵکی کوردستان ببێتە خاوەنی لە مێژووی خەباتی شۆڕشگێری و سیاسی و دیموکراتیدا، بەرهەمی خوێنی شەهیدان و مەینەتییەکانی میللەتەکەمانە، هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆن و هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکەین، بە ئەرکی نیشتیمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و پێکەوە هەوڵی جددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی قەوارەکەمان لە مەترسییەکانی دوور بخەینەوە.

پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوپەیمانی دەنگی نیشتیمانی
پارتی نەتەوەیی کوردستان
حیزبی ڕزگاری کوردستان
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی
کوردستان
بزووتنەوەی ئاشتی خوازانی کوردستان
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
حیزبی پێشکەوتن خوازی دیموکراتی کوردستان
پارتی پارێزگارانی کوردستان
پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان
پارتی چاکسازی نیشتیمانی

سەرکەوتن هەر بۆ کوردستان
١٩ / ٥ / ٢٠٢٦