Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی نوێ بۆ تاوتوێکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی کار دەکات.

لەم ڕێوڕەسمەدا، كە گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و ژمارەیەکی بەرچاوو لە بەرپرسان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی بوون، تێیدا تیشکی خرایە سەر چەند پرسێکی ستراتیژی گرنگ، لەوانە، بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە خۆجێییەکان لە جێبەجێکردنی پلانە گشتگیرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێم و نێردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییاتە ئابووری و ژینگەییەکان، و ناساندنی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی مرۆیی.

له‌ په‌راوێزی كۆڕبەندەكەدا،  پارێزگاری هەولێر ، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێكخەر و سەرپەرشتیارانی کۆڕبەندەکە، جەختی لە پابەندبوونی پارێزگای هەولێر بە بنەماکانی گشتگیری و گەشەپێدانی بەردەوام كردەوە، ئاماژەی بەوەدا كە کار دەکەین بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ سەرخستنی پڕۆژە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی پایتەختی هەرێمی كوردستان.