Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە

ھەولێر-KDP. info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/18 لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ڤاتیکان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ به‌ڕێز کاردیناڵ پیێترۆ پارۆلین، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و قووڵکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە ناوچەکەدا کردەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ڤاتیکان لە برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری دووپات کردەوە. لای خۆیەوە، به‌ڕێز سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک نموونەیەکی زیندوو و سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئاشتییان
ەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا.

تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتە مرۆیییەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکان. له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.