Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری نەجەف دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمرۆ دووشەممە 5/18، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یوسف مەککی گەنناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ئامادەییی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، بە تایبەتی نەجەف، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دەربڕی.

پارێزگاری نەجەف، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دا کە بە مەبەستی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە و سوودوەرگرتنە لە چاکسازیی و ئەزموونی سەرکەوتووی حکوومەتی هەرێم لە کەرتە جیاوازەکان و بە تایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.