Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای نەجەف کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە 18ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق، ڕۆشنایی خراییە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەجەف و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە.