هه‌ولێر -KDP. info- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "پڕۆژه‌ی ستراتیژی دوكان بۆ هیزۆپ هێشتا كاری تێدا دەکرێت، به ته‌واوبوونی ڕێگای سلێمانی و ڕاپه‌رین بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ھاتوچۆ بێ گرفت دەبێت."
د.ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕێگای دوكان بۆ چوارقوڕنه، قۆناغی دووه‌م و سێیه‌م ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانی، قه‌زای دوكان بۆ هیزۆپ له 19/8/2025 به بودجه‌ی 243ملیار و 177ملیۆن و 63هه‌زار دینار دەست بە پڕۆژەکە کراوە، ئێستا لەبواری جێبه‌جێكردن دایه و بڕیاره له‌ماوه‌ی هه‌زار ڕۆژ ته‌واو بكرێت، چونکە پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره و ستراتیژییه."
دكتۆر ئاگرین عه‌بدوڵا گوتیشی "درێژی ڕێگاكه زیاتر له 36كم ده‌بێت، ئه‌و ڕێگایە سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین به پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانەوە ده‌به‌ستێته‌وه و به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت، تەواو ببێت هاتوچۆی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕێگه‌یه‌وه زۆر ئاسان دەبێت."
ده‌شڵێت "ئه‌و پڕۆژه‌یه دوای گۆڕانكاری له دیزاینەکەی، پردێكی گه‌وره‌شی تێدایه له‌گه‌ڵ حه‌وت ئینته‌ر جینج و شه‌ش شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاژه‌ڵیش دروست كراوه، ئەو پڕۆژەیە له ئاستێكی زۆر به‌رز جێبه‌جێ دەکرێت."
بڵند ئیبراهیم