بەغدا-KDP.info- عەلی زەیدی، وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ شەممە، ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، لە رێوڕسمێکی تایبەتدا وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەستبەکار بوو.
عەلی زەیدی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی حکوومەت لە بەغدا، لە لایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە پێشوازی لێ کرا و ئەرکەکەی لێ وەرگرت.
لە رێوڕەسمەکەدا، وەک نەریتێکی پڕۆتۆکۆلیی عێراق لە کاتی ڕادەستکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، ٢١ گولـلەتۆپ تەقێنران وەک نیشانەیەک بۆ ڕێزگرتن و پێشوازیکردن.
رۆژی پێنجشەممە، ٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی عێراقی پێشکەش بە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد و ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، متمانەی پەرلەمانی وەرگرت و دەنگ بە ١٤ وەزیری کابینەکەی درا.