هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار (ئازاد جەهوەر) دەربڕی.
دەقی پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی:
پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی بۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار بەڕێز (ئازاد جەهوەر)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان (جەهوەر حەسەن ئیبراهیم)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان، ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمیی دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ـی ئایاری ۲۰۲٦