ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی فالح ئەلزەیدی کرد، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، و ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست.