بەغدا-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و وەزیرەکانی حکوومەتەکەی کرد دوای متمانەبەخشینیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی، "خۆشحاڵبووم بە بەشداریکردنم لە دانیشتنی ئەمڕۆ ئێوارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەت بوو بە بەخشینی متمانە بە سەرۆکوەزیران عەلی فالح ئەلزەیدی و حکوومەتەکەی".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەدا ھەروەھا نووسیویەتی "بەو بۆنەیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان و حکوومەتەکەی دەکەین".
سەرۆکی ھەرێم ھەروەھا رایگەیاندووە، "ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانیاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە تەواوی گەلی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە بکات و خواستەکانیان بۆ ئاسایش، سەقامگیری، پێشکەوتن و ئاوەدانیی زیاتر، بەدی بھێنێت".