به‌غدا -KDP. info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی "بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، په‌رله‌مانی عێراق ئامادەکاری تەواوی كردووه."
فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ سه‌ردانێكی هۆڵی په‌رله‌مانمان كرد و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی بده‌ین."
فه‌رهاد ئه‌تروشی گوتیشی "ده‌مانه‌وێت ئه‌مڕۆ له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بدرێت، ته‌واوی ئاماده‌كاری ته‌كنیكی و لۆجستیش بۆ سه‌ركه‌وتنی دانیشتنه‌كه كراوه."
بڵند ئیبراهیم