Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەشواق جاف بۆ KDP.info: حەق سەروەر بوو و سزای سێدارە بەسەر تاوانبار عەجاج دا سەپێندرا

بەغدا-KDP.info- د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی، دادپەروەری چەسپا و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو تاوانبارە دەرکرد کە زوڵمی لە ڕۆڵەکانی کورد کردبوو، دەشڵێت، ڕۆحی شەهیدانمان شاد بوو.

د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەغداوە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بەفیڕۆ ناچێت، ئەمڕۆ حەق سەروەر بوو و دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی دا و سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبار (عەجاج)ـدا سەپاند، کە دەبێت باجی ئەو خوێنە بدات کە ڕشتی.

د. ئەشواق جاف باسی لە کەشوهەوای ناو دادگاکە کرد و گوتی، ''لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەدا، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئامادە بوون و دوای ساڵانێک لە ئازار، فرمێسکی شادییان ڕشت. ئێمەش بەسەربەرزییەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وتنەوەی سروودی "ئەی ڕەقیب"، هۆڵی دادگامان بەجێهێشت.

ئەم بڕیارەی دادگا وەک سەرکەوتنێکی مەزن بۆ دۆسیەی شەهیدانی کورد و چەسپاندنی دادپەروەری هەژمار دەکرێت.

 

ئەژین غەفار