Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات و پەیامی قەداسەتی پاپای پێدەگات

ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان، بە ناوی قەداسەتی پاپاوە، سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆکی حکوومەت دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی کریستیان و گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان .

باڵیۆزی ڤاتیکان ئاماژەشی بەوە دا، کوردستان لە دڵی قەداسەتی پاپادایە و نزای پێشکەوتن و خێر و ئاشتی بۆ دەکات .

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.