ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (فاتمە مەحموود خدر)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای سەبووری و ئارامی بۆ خواستن.
دەقی پرسەنامەکە:
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی خاتوو (فاتمە مەحموود خدر)
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتمە مەحموود خدر)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان