Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بابان میدیا لە سلێمانی کرایەوە

سلێمانی-KDP.info- بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان و ژمارەیەک لە نووسەران و ڕۆژنامەنووسان، دامەزراوەی "بابان میدیا" لە شاری سلێمانی کرایەوە. ئەم پڕۆژەیە وەک ھەنگاوێکی نوێ بۆ دەوڵەمەندکردنی کایەی مەعریفی و میدیایی دەستی بەکار کرد و بڕیارە لە ڕێگەی پلاتفۆرمە جیاوازەکانییەوە، زنجیرەیەک پڕۆژەی کولتووری و ھەواڵی بۆ خزمەتی بینەر و خوێنەری کورد پێشکەش بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ـی ٥ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ئەدیبان، ڕۆژنامەنووسان، بابان میدیا لە شاری سلێمانی، دەرگای بەڕووی کار و چالاکییە میدیاییەکانی واڵا کرد.

ئەم ھەنگاوە نوێیە لە شاری سلێمانی وەک ھەنگاوێکی گرنگ بۆ دەوڵەمەندکردنی پانتایی میدیای کوردی و خزمەتکردن بە کایەی مەعریفی و گواستنەوەی ڕاستگۆیانەی ھەواڵ و زانیاری دێتە ھەژمار.

بڕیارە، بابان میدیا لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانییەوە، زنجیرەیەک پڕۆژەی میدیایی و کولتووری نوێ پێشکەش بە بینەر و خوێنەرانی کورد بکات.