هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیاری دابینكردنی پێنج وێستگه‌ی پێوانه‌ی هه‌وایی بۆ هه‌ولێر ده‌رچووه، چواری جێگیر و یه‌كێكی گه‌ڕۆك، ڕێگر دەبن له پیسبوونی ژینگه‌ی هه‌ولێر، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی داوه و ده‌ست به‌دابینكردنیان كراوه."
ئازاد نووری عه‌وڵا، به‌ڕێوەبه‌ری كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی"داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو، پێنج وێستگه‌ی پێوانه‌یی هه‌وایی بۆ هه‌ولێر دابین بكرێت، حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی داوه و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كردووه، ئێستا خەریکی دابینكردنی ئامێره‌كانین بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر دابنرێن، چواریان جێگیر ده‌بن و یه‌كێكش گه‌ڕۆك ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له هه‌ر كوێیه‌كی هه‌ولێر ژینگه پیس بێت ڕێی لێ بگرین کە له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێرانه هه‌مووی ئاشكرا ده‌بێت."
ئازاد نوری عه‌وڵا گوتیشی "هه‌موو ڕێكاره‌كانی وێستگه‌كان ته‌واو بووه و ئێستا خه‌ریكی كڕین و دابینكردنی وێستگه‌كانین كه سوودی زۆریان هه‌یه و ڕێژه‌ی غازه ژه‌هراوییەکان دیاری ده‌كات و له كوێ ژینگه‌ی هه‌ولێر پیسبێت 24 كاتژمێر كار ده‌كات و ڕێژه‌ی پیسبوونی ژینگه دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵك نه‌بێت."
ده‌شڵێت "ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه، له داهاتوو بۆ شاره‌كانی دیكه‌ش دابین ده‌كرێت."
بڵند ئیبراهیم