Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دکتۆر پشتیوان سادق پێشوازی لە لیژنەی نەتەوەیی ئەرمەنی ئەرتەدۆکس دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٦، ( دکتۆر پشتیوان سادق) بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی نەتەوەیی ئەرمەنی ئەرتەدۆکس لە شاری هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕەوشی گشتی و گیانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان کرا. بەڕێز بەرپرسی مەکتەب، ستراتیژ و هەنگاوە حکوومییەکانی بۆ چەسپاندنی تەبایی، ئاشتی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی خۆشەویستی هەمەلایەنە بە گرنگییەوە خستە ڕوو.

هەر لە میانی ئەم دیدارەدا، پڕۆژە و کاری هاوبەش و چەند بیرۆکەیەکی نوێ بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری گشتی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکان تاوتوێکران.