Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پشتیوانیی خۆی بۆ بنکەی لالش دووپات دەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٣٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی ڕۆشنبیری و جڤاکی لالش، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای بنکەکە کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای بنکەی لالش

بە بۆنەی (٣٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی ڕۆشنبیریی و جڤاکی لالش، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و کادیر و ئەندامانی بنکەکەتان دەکەین. ئومێدەوارین لە کار و چالاكییەکانتان بەردەوامبن و لە خزمەت بزاڤی ڕۆشنبیریی و کەلتووریی ئێزدیان دابن.

لەم دەرفەتەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە، هاوکات پشتیوانیی خۆمان بۆ بنکەی لالش دووپات دەکەینەوە.

 

هەر سەرکەوتوو بن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئایاری ٢٠٢٦