Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

ئیستانبوڵ-KDP. info- سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 09ـی ئایاری 2026، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە کۆشکی "دۆڵمە باخچە" لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بەیانیی ئەمڕۆ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ئیستانبوڵ و بڕیارە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە، بەرگری و وزە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی تورکیاش کۆببێتەوە.