ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/9، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
سەرۆکی حکوومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەها وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.