Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لقی ١١ چۆنیەتیی بەهێزکردنی کارەکانی قوتابیان و لاوانی ڕاپەڕین تاوتوێدەکات

ڕانیە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١١ـی پارتی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی نوێی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی گەنجان لە پەرەپێدانی کارە ڕێکخراوەییەکان کردەوە و پشتگیریی لقی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکانیان دووپات کردەوە.

لە بارەگای لقی ١١، (کرمانج عیزەت)، بەرپرسی لقی ١١ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی لقی ڕاپەڕینی یەکێتیی قوتابیان و لاوان و سەرجەم لیژنە ناوچەکانیان ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ کرا لەسەر چۆنیەتیی بەهێزکردنی کارەکان و دەستبەکاربوونی ستافی نوێی لیژنە ناوچەکان. کرمانج عیزەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ڕایگەیاند کە وەک لقی ١١، پاڵپشت و هاوکاری بەردەوامیان دەبن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت بە قوتابیان و لاوانی دەڤەری ڕاپەڕین بکەن.