Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شڤان پەروەر بە ساز و دەنگە ڕەسەنەکەی بەشداری هەڵمەتی دژی ماددە هۆشبەرەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی نزیکەی ساڵێکە ھەڵمەتێکی فراوانی بەناوی "ھەڵمەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان" ڕاگەیاندووە. ئەم پڕۆژەیە بە چاودێری مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لە زیان و مەترسییە کوشندەکانی ماددە ھۆشبەرەکان لەناو کۆمەڵگەدا.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی نزیکەی ساڵێکە ھەڵمەتێکی فراوانی بەناوی ھەڵمەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگەیاندووە، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان خۆی چاودێری کەمپەینەکە دەکات و ئامانجیش لێی بڵاوکردنەوەی ھۆشیارییە لە زیان و مەترسییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان.

لەم ھەڵمەتە نیشتیمانییەدا ھەموو چیین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەشدارن و ھونەریش وەک بەشێکی گرنگ بۆ گەیاندنی پەیامەکان پێکھێنەرێکی سەرەکی کەمپەینەکەیە.

چەند ھونەرمەندێکی کورد لە ھەڵمەتەکەدا بەشدارن و پێکەوە بە دەنگ و میوزیک پەیامی ھۆشیاری و پارێزراوی کۆمەڵگە دەگەیەنن. شڤان پەروەریش یەکێکە لە ھونەرمەندە بەشداربووەکان لە ڕێگەی چەندین چالاکیەوە بە دەنگە ڕەسەنەکەی و سازەکەی دەستی پەیامەکانی بۆ ھۆشیاریی کۆمەڵگە دەگەینێت.