Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، داكۆكى له‌ مافى پێكهاته‌كان ده‌كات‌

بەغدا-KDP. info-  هەر لە درێژەی كارنامه‌كه‌یدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئێزدی، فەیلی و سابیئەی مەندائی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی پێکهاته‌كان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی مسۆگەرکردنی بەشداریی کارایان لە پرۆسەی سیاسی و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانیان کرایەوە.
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ مافی هەموو پێکهاتەکان دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هه‌رچى له‌ توانادایه‌ ده‌یكه‌ن بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسی و کارگێڕیی وڵاتدا كه‌ دەبێتە مایەی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و پرەنسیپەکانی دادپەروەری و یەکسانی.
 
لاى خۆیانه‌وه‌، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانیش سوپاس و پێزانینیان بۆ پشتیوانیى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ ماف و شایسته‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.