Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە

ھەولێر-KDP. info-  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/5، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرد.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پشتیوانی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپات کردەوە و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتی شەرمەزار کرد و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە کردەوە..