Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى (نه‌هج)ى نیشتمانى کۆبوونه‌وه‌

بەغدا-KDP. info-  هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندى یاوه‌رى، لەگەڵ بەڕێز عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى (نه‌هج)ى نیشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و په‌رله‌مانتا‌رانیان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، به‌ڕێزان له‌ هاوپه‌یمانیى (نه‌هج)ى نیشتمانى خۆشحاڵیى خۆیان به‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها باس له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و هاریكاریى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێکهاتەکان کرا، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات.

هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە لێكگه‌یشتن و پێكه‌وه‌یى و هاریكارى و هاوبەشیی ڕاستەقینە و بەشداریی کارای هەمووان لە پرۆسه‌ى سیاسى و بڕیارە نیشتمانییەکاندا.