Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە

هەولێر-KDP.info- هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌ و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاریكاریى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانیدا.