بەغدا-KDP.info- لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، به‌یانیى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی وڵات، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێى فیدراڵى، سه‌ردان و دیداره‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدراڵى كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتییان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و سه‌روه‌ریى وڵات بپارێزێت.
بەڕێز باڵیۆزی بەریتانیا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندە بە بەردەوامیی پشتگیریکردنیان. لاى خۆیه‌وه سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەریتانیای له عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.