Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دکتۆر هێمن هەورامی و کونسوڵی هۆڵەندا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن

هەولێر-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەلاحەدین، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئەدریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

​لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی ئاڵوگۆڕ کرا.

دکتۆر هێمن هەورامی، دوایین هەڵوێست و بۆچوونە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە.

​تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لەجەختکردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی بڕگە دەستوورییەکان وەک بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە فیدراڵیەت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر هێمن هەورامی ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی جەخت لەسەر چەسپاندنی پرەنسیپەکانی (سازان، هاوسەنگی و هاوبەشی) دەکاتەوە لە پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی حکوومەتی داهاتوودا.

​لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا گرینگی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندایان بەرز نرخاند لەپێناو سەقامگیری زیاتری ناوچەکە.