Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە کەرکووک و دەوروبەری هەڵمەتێکی ژینگەیی ئەنجامدا

کەرکووک-KDP.info- ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە کەرکووک و دەوروبەری، زنجیرە چالاکییەکیان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی و پاراستنی سروشتی ناوچەکە بەڕێوەبرد.

وردەکاریی چالاکییەکان:

ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە کەرکووک بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی دەوروبەر، لە ناوچەی گەشتیاریی (بەنداوی خاسە) هەڵمەتێکی بڵاوکردنەوەی ئاگانامەی هۆشیارییان ئەنجامدا، بە مەبەستی هاندانی گەشتیاران بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە.

هاوكات لە گوندی (تۆپزاوا)، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ژینگەپارێزی ئەرکی هەموومانە) لە لایەن مامۆستا (نەسرین شێرزاد) پێشکەش بە کۆمەڵێک ئافرەتی ناوچەکە کرا.

لە دوای سیمینارەکەش، هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ پاککردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان لە پاشماوەکان ئەنجامدرا.

ئەم چالاکییانە بە ئامانجی بەهێزکردنی هەستی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مرۆیی بوو بەرامبەر بە سروشتی کوردستان، تاوەکو هاووڵاتیان خۆیان بە بەشێک لە پرۆسەی پاراستنی ژینگە بزانن.