Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دکتۆر ئاگرین بۆ KDP.info: بودجەی ڕێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە زیاد کرا

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین پێشهاتەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە ڕادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات کە بە بڕیارێکی تایبەتی سەرۆکی حکوومەت، بودجەیەکی زیادە بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە.

دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "کۆی گشتیی بودجەی پڕۆژەکە گەیشتووەتە ٦٧٧ ملیار دینار. ئەمەش دوای ئەوەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ١١٧ ملیار دیناری دیکەی بۆ پڕۆژەکە زیاد کرد، بە مەبەستی ئەوەی ڕێگەکە بە کوالێتییەکی بەرزتر و شێوازێکی باشتر جێبەجێ بکرێت."

بەپێی لێدوانەكەی بریکاری وەزارەت، درێژی ڕێگەکە: ٤٨.٥ کیلۆمەتر و  تا ئێستا ٢٥٪ی کارەکان تەواو بووە و لە ئێستاشدا کارکردن تێیدا خێراتر کراوە و بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕێگەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ژێرخانی گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان، کە ئامانجی سەرەکی لێی، كەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەنێوان هەولێر و کۆیە و باشترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران و دابینکردنی ڕێگەیەکی ستاندارد و سەردەمیانە بۆ هاووڵاتییان.

 

 بڵند ئیبراهیم