Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (شێروان حەیدەری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری بواری یاساناس خوالێخۆشبوو (شێروان حەیدەری) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی (شێروان حەیدەری)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری بواری یاساناسی خوالێخۆشبوو (شێروان حەیدەری)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (شێروان حەیدەری) کەسایەتییەکی ناسراو و لێھاتووی بواری یاسایی بوو و لەو بارەوە ڕۆڵی گرنگ و جێدەستی لە بڕیار و داڕشتنی بڕیارە یاساییەکانی پەرلەمان دیار بووە، ھەروەھا وەزیری پێشووتری داد و ئەندامی خوولەکانی پێشووی پەرلەمانیش بووە.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھاوپیشە و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بە ھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣ی ئایاری ٢٠٢٦