Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان شێروان حەیدەری پرسەنامەیەکی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان شێروان حەیدەری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

مامۆستا شێروان حەیدەری ، وەکوو یاساناس و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ، لە هەموو پۆست و ئەرکە جۆراجۆرەکانیدا، نموونەی دڵسۆزی و لێهاتوویی بووە و خزمەتێکی زۆری هەرێمی کوردستانی کردووە.

خواى مه‌زن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌واییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسروور بارزانى

سه‌رۆكى حکوومەتی هەرێمی کوردستان