Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى شێروان حەیدەری ده‌كات

ھەولێر-KDP. info-بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری داد لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به‌ کار و ئەرکەکانی لە حکوومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە بنەماڵە و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/3