هەولێر -KDP.info- بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گوتی "وەجبەی پێنجەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج کرا کە زیاتر لە ١٢ملیار دینارە."
سەروەر كمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئەمڕۆ حکوومەتی عێراق ١٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی خەرج کرد، پشکی هەرێمی کوردستان ١٢ ملیار و ٦٠٧ ملیۆن دینارە، پشکی پارێزگای هەولێر ٤ ملیار و پێنج ملیۆن دینارە، پشکی پارێزگای دهۆک ٣ ملیار و ٦٧٩ ملیۆن دینارە، پشکی پارێزگای سلێمانیش ٤ ملیار و ٩٣٠ ملیۆن دینارە."
سەروەرکەمال هاواری گوتیشی "ئەمە وەجبەی پێنجەمی پارەی گەنمی جوتیارانە خەرج دەکرێت."
بڵند ئیبراهیم