هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی ئاكرێ گوتی "به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ به‌گوژمه‌ی 109ملیار دینار له قۆناغی كۆتاییدایه و بڕیاره له‌ماوه‌ی 10مانگ ته‌واو بكرێت و بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان، كه سه‌نته‌ری قه‌زا ونایه‌ی بجیل و 21 گوند سوودی لێ وه‌رده‌گرن و زیاتر له 100بیریش داده‌خرێن."
ئه‌ندازیار زرار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی ئاكرێ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ له زێی گه‌وره ئاو بۆ ئاكرێ و ناحیه‌ی بجیل و 21 گوند دێنێت، به‌رده‌وام و لە چەند شوێنێکەوە كاری تێدا ده‌كرێت و 68%ی جێبەجێ کراوە، ئێستا كاركردن گه‌یشتۆته سه‌نته‌ری قه‌زا و بۆڕی و تۆڕی ئاو داده‌نرێت، بودجه‌ی پڕۆژهکەش 109ملیار دیناره."
ئه‌ندازیار زرار ئه‌حمه‌د گوتیشی "به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پێویسته پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، حکوومەت پارەیشی بۆ كۆمپانیا سه‌رف كردووه.
بڕیاره له‌ماوه‌ی 10مانگ پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت و بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان، ئیدی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له سنووری ئاكرێ به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر دەبێت و زیاتر له 10بیریش داده‌خرێن و چیتر پشت به ئاوی ژێرزه‌وی نابه‌ستین."
بڵند ئیبراهیم