Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی کرد

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 02ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد. 

عەلی زەیدی بە یاوەری شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووەتە هەولێر و بڕیارە بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کۆببێتەوە.