Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نوێنەری حکوومەت لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری ماکرۆن کۆبووەوە

پاریس-KDP.info- دکتۆر عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک ماکرۆن کۆبووەوە و پێکەوە ڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و پاریسیان تاوتوێ کرد.

دکتۆر عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ خاتوو دۆرا کاتۆتی، ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆک ماکرۆن بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، بە وردی باس لە ڕەوشی ئێستای ناوچەکە و دوایین پێشھاتە سیاسییەکان کرا. ھەروەھا تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژوویی و دیپلۆماسییەکانی نێوان فەڕەنسا و عێراق، بەتایبەتیش پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان پاریس و ھەرێمی کوردستان و جەخت لە بەردەوامیی ھەماھەنگییەکان کرایەوە.