Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان كرد.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاند، پابەندبوونی حكوومەت بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم.

ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ئومێدەوارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2026/5/1