Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٤/٣٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی ھاریکاریی نێوانیان لە ھەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی ھەردوولا بگەیەنێت.

ھەردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاریی ھاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.