سۆران-KDP.info- لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پشتگیریکردنی گەنجان، بە بڕیاری مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانی ١٧ یاریگای وەرزشی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە سەرکەوتوویی تەواو کرا.

ئەمڕۆ، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقەکانی ١٠ و ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکوومی، ئەم یاریگایانە کە بە کوالێتییەکی بەرز لە قەزاکانی (سۆران، ڕواندز، خەلیفان، چۆمان و سیدەکان) جێبەجێ کراون، ڕادەستی وەرزشوانان کران.
جێگای ئاماژەیە ئەم دیارییە خزمەت بە گەنجانی زیاتر لە ٥٥٣ گوند و ناوچەی جیاوازی سنوورەکە دەگەیەنێت.