Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پشتیوان سادق: پاراستنی ژینگە لەناو پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتیدا خاڵێکی جەوهەرییە

ھەولێر-KDP.info- لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە مەبەستی چەسپاندنی کولتووری ژینگەدۆستی، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی بە سەرپەرشتی د. پشتیوان سادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ژینگەپارێزی ئەنجامدا و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی ژینگە وەک ستراتیژییەکی نیشتمانی کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی و بەبەشداری د.چنار سەعەد عەبدوڵڵا و چیا هەرکی یاریدەدەرانی مەکتەب و سەرجەم بەرپرسی بەشەکان و هەڤاڵانی مەکتەب هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ ژینگەپارێزی و پاکڕاگرتن دەستیپێکرد.

لە هەڵمەتەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق، جەختی لەوە کردەوە کە بایەخدان بە ژینگە لەناو پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستاندا وەک خاڵێکی جەوهەری ئاماژەی پێ کراوە، ناوبراو ڕاشیگەیاند، ژینگە پەیوەستە بە ژیانی مرۆڤایەتی.

لە بەشێکی وتەکانیدا گوتی، ئەم هەوڵانە بەشێکن لە ستراتیژییەکی درێژخایەن بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان و چاندنی کولتووری ژینگەدۆستی لەناو نەوەی نوێدا.
بۆیە پاراستنی ئەو ناوچانەی خاوەن تایبەتمەندییەکی مێژوویی و نیشتمانیین، ئەرکی هەموو تاکێکی ئەو نیشتیمانەیە لە پاک و خاوێن ڕاگرتنی.

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی سروشت تەنها چالاکییەکی کاتی نییە، بەڵکو ژینگەپارێزی یەکێکە لە بنەما هەرە لەپێشەکانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر، بۆیە لەپاڵ پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، پاراستنی ژینگە بە ئەرکێکی سەرەکیی سەرشانی خۆمان دەزانین.