Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی کۆمەڵایەتی و بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی کۆبوونەوە

ھەولێر-KDP.info- لە دیدارێکی نێوان بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی، جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی مەکتەبی کۆمەڵایەتی کرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و برەودان بە تەبایی کۆمەڵایەتی وەک پشتیوانێکی کاریگەر بۆ سەروەری یاسا لە ھەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەب، دەروێش عەبدولڕەحمان ئاغا، بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی، بە ئامادەبوونی جێگران و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، پێشوازی لە جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، جەعفەر ئیمنکی ئاماژەی بە بایەخی مەکتەبی کۆمەڵایەتی کرد و ڕایگەیاند کە ئەم مەکتەبە ناوەندێکی گرنگە بۆ کۆمەڵگاکەمان و ھاوکارێکی باشی جێبەجێکردنی یاسایە لە کوردستان، ھەر بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە کار و چالاکییەکانی بدرێت.

لای خۆشیەوە، بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی، وێڕای دەربڕینی سوپاس بۆ ئەم سەردانە، دووپاتی کردەوە کە بە ھەموو توانایەکەوە بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان.