Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی كرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی ڕاسپاردنی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران وەك دەرفەتێك هەژمار كرد بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق بۆسەر ڕێگەی دروست.