Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP: هەموو تواناکانمان بۆ پاراستنی سیمای جوانی کوردستان دەخەینەگەڕ

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دهۆک دەڵێ، هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی پرۆسەی پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جەختیش لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی دەکاتەوە.

دکتۆر نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''ئێمە وەک لقی یەک پاڵپشتیی تەواوی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پاراستنی ژینگە و سەروەتە سروشتییەکانی ناوچەکە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەیەکی فراوانمان ئەنجام داوە بۆ داڕشتنی میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا حکوومییەکان.

دکتۆر نەوزاد گوتیشی، ''پێویستە ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی لەناو کۆمەڵگەدا بەرز بکرێتەوە و هەماهەنگیی بەردەوام هەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر سروشتی کوردستان، تا سیمای جوانیی وڵاتەکەمان بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم