Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی لقی پێنج: هەماهەنگی بۆ خزمەتی کوردە فەیلییەکان بەهێزتر دەکەین

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی ڕێکخراوی پشتکۆی کوردە فەیلییەکانی کرد و جەختی لە پاڵپشتیی بەردەوامی پارتی بۆ ماف و پێگەی کوردە فەیلییەکان کردەوە.

ڕۆژی ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئازاد حەمید شەفی، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی ڕێکخراوی پشتکۆی کوردە فەیلییەکانی لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن هەڤاڵ ئەحمەد عیزەدین، بەرپرسی ڕێکخراوەکە، پێشوازیی لێ کرا.

لە دیدارەکەدا باس لە چەندین بابەتی پەیوەست بە کوردە فەیلییەکان کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان کرایەوە لە پێناو خزمەتکردنی مافە ڕەواکانیان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵ و پێگەیان لە ناو کۆمەڵگەدا. ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێبازی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان بووە.