هەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، پێشوازی لە پزیشکانی پسپۆڕی شێرپەنجە دەکات و جەخت لە پاڵپشتیی بەردەوامی پارتی بۆ پزیشکان و خێزانی تووشبووان دەکاتەوە.
دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و هەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازی لە پزیشکانی پسپۆڕی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە و سەنتەرە گشتییەکانی هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق دەستخۆشی لە ماندووبوونی پزیشکان کرد و ڕۆڵی مرۆڤدۆستانەی ئەوانی بەرز نرخاند، بەتایبەت لە چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجەدا کە پێویستییان بە چاودێریی بەردەوام و ورد هەیە.
هەروەها جەختی لە گرنگیی ڕەچاوکردنی گیانی مرۆڤایەتی و هاوکاریکردنی زیاتری نەخۆشان کردەوە. لە کۆتاییدا، دکتۆر پشتیوان سادق پاڵپشتیی تەواوی مەکتەبی ڕێکخستنی بۆ پزیشکان و خانەوادەی تووشبووان دووپات کردەوە و هیوای شیفای بۆ هەموو نەخۆشان خواست.

