Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و دەڵێت: هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس دا، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی نوێی عێراق کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو خواست لە ئەرکی پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر، کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکاریی تەواوی گەلی عێراق بێت و کار بۆ بەھێزکردنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە بکات.

ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات و پێکەوە کار دەکەن لە پێناو دابینکردنی پاشەڕۆژێکی باشتر بۆ ھەموو عێراقییەکان.