Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەبراھام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

ھەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و ھەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریدا، دۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو.