هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی واشنتن لە وڵاتی ئەمەریکا دەربڕی و جەختی کردەوە کە "توندوتیژی ھیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە".
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: من زۆر نیگەرانم لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئاھەنگی ژەمی ئێوارەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن.
مەسروور بارزانی لە ھەمانکاتدا ڕاشیگەیاند: دڵخۆشم کە سەرۆک ترەمپ، خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک، ئەندامانی کابینەکە، ڕۆژنامەنووسان و میوانەکان سەلامەتن و ھیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پۆستەکەدا ھەروەھا جەختی کردەوە کە " توندوتیژی ھیچ شوێنێکی لە ژیانی گشتیدا نییە".